کوژرانی بیست داعشی لە ڕۆژاوای موسڵی ئێراق
![](https://bangeislami.net/wp-content/uploads/2017/05/4bmxa8b8cddbb8q0dm_800C450.jpg)
فەرماندەری پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاند؛ پتر لە بیست کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە ڕۆژاوای موسڵ کوژران.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، رائید شاکر جەودەت فەرماندەری پۆلیسی ئێراق پێی داگرت: لەهەڵمەتی رۆژی سێ شەممەی هێزە ئێراقییەکان لە ڕۆژاوای موسل لەدژ داعش، سێ فەرماندەری پۆلیسی ئێراقیش کوژران.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە ئێراقییەکان هەواڵی گیرانی ئیبراهیم عەبدولبەدری لە کەس و کارانی نزیک بە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین لەباکوری ئێراق و هەروەها تاوانێکی نوێ کە تەکفیریەکان لەناوچەی نزیک سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا ئەنجامیان داوە، ڕاگەیاند.
عەبدوڕەحیم شمری سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئێراقیش وتی: داعش سی ئاوارەی لەنزیک سنوری ئێراق لەگەڵ سوریا کوشتووەو ١٠٠ کەسی دیکەی بریندار کردووە.
زۆربەی کوژراو و برینداران ، ژن و منداڵن