وەزارەتی ناوخۆی ڕژێمی ئالی خەلیفە وتی : هێزی ئاسایشی ئەم ڕژێمە دوای ئەوەی پەلاماریان کردە ناو ماڵی شێخ عیساقاسم مامۆستای باڵای شیعەکانی بەحرەینی و چەند کاتژمێریش لەگەڵ لایەنگرانی تێکهەڵچوون، ناوبراویان لە نێوماڵەکەی دا گەمارۆ دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی بەرحرەینییش ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند هێزی ئاسایشیی ئالی خەلیفە ، 150 لاوی بەحرەینیان کەلەماڵەکەی شێخ عیساقاسم دا بوون گرت .
لەلایەکی ترەوە باقر دەرویش سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی مەیادین وتی :
خەڵکی بەحرەین بەرپرسایەتی ڕاستەوخۆی ئەم چەشنە هەوڵانەیان خستوەتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە و دەوڵەتی ئەمریکا، بەریتانیا و عەرەبستان و ئیمارات .
هەرلەم حاڵەدا کۆی مامۆستایانی موسوڵمانی لوبنانی لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان، خەڵکی بەحرەینیان بانگ کرد بۆ هاتنە نێو سەقامەکان بەمەبەستی بەرگری کردن لە شێخ عیسا قاسم .
کۆبوونەوەی مامۆستایانی موسوڵمان لە لوبنان هەروەها لە بێ دەنگە کردنی نێودەوڵەتی لە پێوەندی لەگەڵ ئەو شتەی کە لە بەحرەین خەریکە ڕوو دەدات، ڕق و نەفرەتی دەربڕی و لەسەر هاوپشتی خۆِی لەگەڵ شێخ عیسا قاسم و داکۆکی کردن لەو پێداگری کرد .
ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی یەکشەممە حوکمی ساڵێک لەبەند کران و دەست گرتن بەسەر ماڵ و سامانی بۆ شێخ عیساقاسم بڕییەوە و بووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک .
بەحرەین لە ساڵی 2011ەوە تائێستا بەرەوڕووی قەیرانی ناڕەزایەتیی گشتی لە سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە