ÎranNûçeRojhilatanavin

ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر گڵکۆی ئیمامی کۆچکردوو (رە)

سەرۆک کۆمار هاوڕێ لەگەڵ ژومارێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکەم بەرنامەکانی خۆیان دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب بە ئامادەبوون لە سەر گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی (رە) لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیمانیان نوێ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆک کۆمار هەروەها بە ئامادەبوون لە سەر گڵکۆِ شەهیدانی حەوتەمی پووشپەڕ، هەشتەمی گەلاوێژ و گوڵزاری شەهیدانی بەهەشتی زەهرا  لە پلەی بەرزی شەهیدانی ئینقلابی ئیسلامی بە تایبەتی شەهیدی مەزلووم  ئایەتوڵڵا دوکتور بەهەشتی ڕێزی گرت .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها  وێڕای پیرۆزبایی کردنی  گەیشتنی ساڵڕۆزی ئازاد کرانی خوڕەمشار وتی  : سێیی جۆزەردان  ڕۆژی سەرکەوتنی ورەی بەرزی خەباتکارانی ئیسلام لەبەرامبەر دەستدرێژکاری بوو.

سبەینێ چوارشەممە سێیەمی جۆزەردان ساڵڕۆژی ئازاد کرانی خوڕەمشار لەساڵی 1982ە، ڕۆژێک   کە خوڕەمشار لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە ئازاد کرا و هێزی ئێراقی  پاشەکشەیان کرد بۆ دەرەوەی سنوورەکان

Başa dön tuşu