ÎranMirovê HejaNûçeRojhilatanavinSeyyid Îmam Eli Xamaneî

ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەبەردەم سندووقی دەنگدان

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بە ئامادە بوون لە حۆسینیەی ئیمام خۆمەینی(رە) ی تاران دەنگی خۆی بۆ دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی ئیسلامی شارو گوندەکانی خستە نێو سندووق .

” حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی” ڕێبەری مەزنی  شۆرشی ئیسلامی بە گرنگ زانینی پرسی هەڵبژاردنەکان ڕاسپێری کرد بە گەلی ئێران : هەرچی زۆرتر و هەرچی زووتر لەبەردەم سندووقی دەنگدان ئامادە بن . ڕێبەری مەزنی  شۆرشی ئیسلامی بە گرنگ زانینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران بەڕاشکاوی فە رموویان : چارەنووسی وڵات لە دەست چین وتۆیژەکانی خەڵکە چوونکا لەم هەڵبژاردنانە سەرۆکی هێزی بەڕێوە بەرایەتی هەڵدەبژێرن .  بەرێزیان هەروەها پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکانیان بە گرنگ زانی و وتیشی : لەم هەڵبژاردنانە کەسانێک هەڵدەبژێردرین کە ڕاژەکاری شارو گوندەکانن و کارەکانی ڕۆژانەی خەڵکیان لە دەست دایە . ڕێبەری مەزنی  شۆرشی ئیسلامی لە کۆتایی دا جەختیکرد : خەڵک بە وردبینی و ناسیاری لەم هەڵبژاردنانە دا بەشداری دەکەن

Başa dön tuşu