ئایەتۆڵڵا عەبدوڵڵا جەوادی ئامولی لە مەرجەعەکانی باڵای تەقلید لە قوم لە باشووری تاران ، دەرکەوتنی حەزرەتی مەهدی (عج) ئیمامی دوازدەهەمی شێعەکانی بە ڕەوتێکی جیهانی و بە مەبەستی تەواوکەری ئاوەزی مروڤایەتی بۆ دامەزراندنی نیزامی ئیسلامی زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سەدا و سیما ئایەتوڵڵا جەوادیی ئامولی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە دەسپێکی سێزدەهەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی دوکتورینی مەهدەوییەت لە قوتابخانەی علمیەی ئیمامی کازم (ع) لە قوم وتی: ڕەوتی دەرکەوتنی ئیمامی زەمان (عج) ڕەوتێکی جیهانیە کە لە کتێبە ئاسمانیەکانی دیکەشدا ئاماژەی پێ کراوە .ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی بەشداری زانستیانەی خەڵک لە مەیدانەکاندا بۆ دامەزراندنی داد پەروەری لە جیهاندا جەختی کرد تا کاتێ کە خەڵک لە گۆڕەپاندا نەبن ڕێبەرانی ئیلاهی تەنیا دەمێننەوە . ئەو مەرجەعە پلەبەرزە جەختیشی کرد: ئێستاکە وڵاتانی ڕۆژئاوایی شەڕی جیهانیی باتیکاریی دژی موسوڵمانان بەڕێوە دەبەن و کارگەی چەک و چۆڵ سازییان بە شەوو ڕۆژ ئامێری کوشتنی موسوڵمانەکان بەرهەم دێنێت.سێزدەهەمین کوبوونەوەی نێونەتەوەیی دوکتورینی مەهدەوییەت لە ئەمڕۆ پێنجشەمەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە دووجار سەرلەبەیانی و دوای نیوەڕۆ لە قۆتابخانەی علمیەی ئیمام موسا کازم (ع) لە قوم بەڕێوە دەچێت