دوایین خشته و ڕیزبه‌ندی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سوپای وڵاتانی جیهان له گلوباڵ فایه‌رپاوه‌ر نیشانی ده‌دات که ئه‌رته‌شی ئێران له ڕیزی ۲۰ وڵاتی یه‌که‌می جیهان دایه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له گلوباڵ فایه‌رپاوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئێران له ڕیزی ۲۰ سوپای به‌هێزی جیهان دایه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌مباره‌وه نووسی: ئێران له ڕیزی بیست وڵاتی به‌هێزی جیهان له ڕووی سه‌ربازیه‌وه وه‌ستاوه. بودجه‌ی به‌رگریکاری ئێران ساڵانه شه‌ش ملیار و سێسه‌د ملیۆن دۆلاره.
له درێژه‌ی لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه سه‌باره‌ت به ئه‌رته‌شی ئێران هاتووه: توانای سه‌ربازی ئێران له هێزی وشکانی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ۶۸۰۰ ئامێری سه‌ربازی که بریتین له تانکی هێرشبه‌ر، چه‌کی ئۆتۆماتیک و مووشه‌ک هاوێژ و هتد.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ئاستی توانای سه‌ربازی وڵاتانی جیهانی به پێی چه‌ند کارامه‌ییه‌ک وه‌ک ڕێژه‌ی ئامێره سه‌ربازییه‌کان، لێهاتووی هێزه سه‌ربازییه‌کان، به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی و هتد لێکداوه‌ته‌وه