IraqNûçeRojhilatanavin

ئیبراهیم جەعفەری : پەکەکە لە سەر داخوازیی ئێراق نەهاتووەتە ئەم وڵاتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بوونی پێکهاتەگەلێکی وەک پەکەکە لە خاکی ئەم وڵاتەدا بە داخوازیی دەوڵەتی بەغدا نەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان بەرەبەرەو بە درێژایی زەمەن لە تورکیاوە هاتووەو لە بەرگوشاروپاڵەپەستۆی ئانکارا لە چیای قەندیل دا سەقامی گرتووە ، وتیشی: پەکەکە لە سەر بڕیاری عێراق نەهاتووەتە ئەم وڵاتەوە، وەک چۆن تیرۆریستانی داعش بەبێ هاواهەنگی کنەیان کردە نێو موسڵەوە.

ئیبراهیم جەعفەری وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە عێراق بووەتە قوربانیی ئەو ڕێکخراوانەی کە کنەیان کردووەتە نێو خاکی ئەم وڵاتەوە، لە سەر چارەسەر کرانی گرفتە ئاسایشتییەکانی عێراق بۆ پێشگرتن بە پێ دزە کردن لە سنوورەکانەوە پێی داگرت.

کەریم نوری لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش پێشتر پێی داگرتبوو کە، ئەم هێزانە ماوەی مانەوە بە چەکدارانی پەکەکە لە خاکی عێراق دا نادەن.

ئەمەو ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانەکانی عێراق باسی ناڕەزامەندی دەربڕینی تورکمانەکانی کەرکوک لە بارەی جم و جوڵەکانی پەکەکەی کرد  کە ناوی لە پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکاندایە.

بە قسەی ساڵحی دوای گەشتەکەی نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەری ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا بۆ کەرکوک و دیداری لەگەڵ پارێزگار، بەستێن بۆ مانەوەی پەکەکە لە کەرکوک دا خۆش کرا.

ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا دوێنێ دوو شەممە باسی ئەوەی کرد کە گوایە دە ئەندامی پەکەکە لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کوژراون

Başa dön tuşu