IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- ئێراق بوو بە سەرۆکی لێژنەی چەکداماڵینی نەتەوە یەکگرتووەکان

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند: کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئێراقی کردووە بە سەرۆکی لێژنەی چەکداماڵینی ئەم ڕێکخراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ “ئەحمەد جەماڵ” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق پێید اگرت: ئەم هەڵبژاردنە نیشانی دا ئێراق دەسکەوتێکی دیپلۆماسیی نویێ هەبووە کە دەتوانێ ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی پێگەی ئەم وڵاتە و تۆختر بوونی دەور گێڕانی لە ناوچە و جیهاندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، پێی داگرت لە سەر کاریگەر بوونی ڕێگا و شێوازی دیپلۆماسیانەی ئەم وڵاتە لە پێوەندی و تەعامولی لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانیدا

Başa dön tuşu