ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: هاواهەنگی و هاوکاری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەگەڵ ئەرتەش و گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران، بووەتە مایەی هاتنەدی ئاسایشێکی نموونە لەپاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکدا.
سبەی یەکشەممە، ٣٠ی ئاڤریلی٢٠١٧ ڕێکەوتە لەگەڵ سێی شەعبانی١٤٣٨ی کۆچی مانگی و ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام حوسێن(ع) -ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان- و رۆژی پاسدار.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدەرکردنی بەیاننامەیەک لەسەروبەندی ساڵڕۆی لەدایکبوونی ئیمام حوسێن(ع) و رۆژی پاسدار، ڕایگەیاند: سپا لە تەنیشت گشت هێزە چەکدارە بەدەسەڵاتەکانی ئێران، باسکی بەهێز و دیاریکەر بووە لە بواری جیاجیادا بەتایبەت لەبواری بەرەڤانیدا.
ئەرتەشی ئێران ڕایدەگەیێنێ: پاسدارانی سەرفەراز کە لە هەستیارترین ساتەکانی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی لەبەیکیان وت بە بانگەوازی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی و هەروەک قەڵایەکی پتەو پیاوان و بوێرانە لەپێناو گەیشتن بە هەق و هەقیقەت لەهیچ کۆششێک درێخیان نەکرد، شیاوی ڕێزگرتن و پەسەندانن.
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا، پاسداران و گیانبەختکارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هێمای بەرەنگاربوونەوەو بەرخۆدانی گەلی ئێران زانی لە پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و نیزامی ئیسلامی