CîhanEwropaNûçeRojhilatanavin

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕازی بوو بە بایکۆتی زیاتری کۆریای باکوور

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە یاسایەکی بە زۆرینەی دەنگ پەسەن کرد کە بە پێی ئەو یاسایە بایکۆتەکانی دژ بە کۆریای باکوور زیاتر دەبێ. ئەم بایکۆتانە لە بواری پیشەسازیی گەمیوانی و هەروەها ئەو کۆمپانیا گەورانەیە کە سات و سەودای بازرگانیان لەگەڵ کۆریای باکوور هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ ئەم یاسایە بە ٤١٩ دەنگی ئەرێنی و تەنیا یەک دەنگی نەرێنی پەسەن کرا. لاگرانی ئەم یاسایە وتوویانە کە پرۆژە پەسەن کراوەیە هەڵگری پەیامێکی بەهێز بوو ئەویش ئەوەی کە ئەم وڵاتە بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی هەموو کۆمەڵگەی جیهانی نیگەران کردووە.
ئەم پرۆژەیاسایە پێش ئەوەی لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە مۆر بکرێ و بە کردەوە ببێ بە یاسایەک و جێبەجێ کرانی پێویست بێ، دەبێ لە لایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەم وڵاتەیشەوە پەسەن بکرێ

Başa dön tuşu