ÎranIraqNûçeRojhilatanavin

بانگێشتنی باڵوێزی ئێران لە زیارەتکارانی شۆینە پیرۆزەکان لە ئێراق بۆ ئامادە بوون لەبەردەم سندووقەکان دا

باڵوێزی ئێران لە ئێراق ، لە ئێرانییەکانی دانیشتوو و زیارەتکارانی شۆینە پیرۆزەکان بانگێشتنی کرد کە رۆژی هەینی لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ دان ئامادە بن .

” ئیرەج مەسجێدی”  ڕۆژی چوار شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە کۆری هەواڵنێرە ئێراقییەکان دا ،لە بارەی وەرگرتنی دەنگ لە ئێرانییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێراق وتی کە بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئێراق و زیارەتکارانی شۆینە پیرۆزەکان ، ٢٣ سندووقی دەنگ یان لە شارەکانی  بەغدا ، کەربەڵا ، نەجەف ، کازەمەین ، سامەرا ، سنووری زەرباتیە بەرامبەر میهران ، بەسرە ، هەوڵێر و سلیمانی پێشبینی کردووە .

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران سبەێنی هەینی  ١٩ مای بەڕێوە دەچێت . ئەو هەروەها بە باسکردنی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی ئێران هێمای دێمۆکراسی ئیسلامییە ، وتی : هەڵبژاردنەکان لە ئێران بێ گومان کارتێکەری ئەرێنی  دەبێت لە سەر پێوەندییە ئابوورییەکان  لەگەڵ ناوچەو ئێراق دا  . باڵوێزی ئێران لە ئێراق ، لە بارەی پێوەندی ئێران و ئێراقیش وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو تواناوە لە تەنیشت گەل و دەوڵەتی ئێراق لە شەڕ دژی ترۆریسم ڕاوەستاوە و درێژە ئەدات بە پشتگری خۆی لە ئێراق تا دامەزراندنی ئاسایشی تۆکمە لەو وڵاتە دا

Başa dön tuşu