NûçeRojhilatanavinYemen

بانگەشەی گەیشتنی چەکی شیمیایی بۆ یەمەن، درۆی میدیا سەعودیەکان

وتەبێژی حکومەتی نەجاتی نیشتمانیی یەمەن، دەنگۆ و بانگەشەگەلی درۆیینی بڵاوکراوە لەلایەن ژمارێک میدیای سەعودی لەبارەی گەیشتنی چەکی شیمیایی بۆ یەمەن لەلایەن لایەنە دەرەوەییەکانی بەدرۆ خستەوە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ئەحمەد حامید وتەبێژی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند، ئەو درۆیانە لەلایەن ئەو باڵ و لایەنانەوە بڵاو دەکرێتەوە کە یەمەنیان لەدوو ساڵ لەمەوبەرەوە، لەڕێی ئاسمان، دەریاو زەوینەوە گەمارۆ داوە.

ئەحمەد حامید وتی: بازگەکانی یەمەن بە پێشکەوتەترین تەکنۆلۆژیا لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە جۆراوجۆرەکانی هێرشکار کۆنترۆڵ دەبێ و تەنانەت ڕێگە نادەن پێداویستییە زەرورییەکانیش هاوردە بکرێن، ئەوکات چلۆنە کە ماددە شیمیاییەکان دەتوانن لەو ڕێگایانەوە دەرباز ببن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن رۆژی سێ شەممە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوەکان و نوێنەری تایبەتی ئەو ڕێکخراوە بۆکاروباری یەمەن دەبێ لەڕێی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و کۆتایی هاتنی گەمارۆ، کرانەوەی فڕۆکەخانەی سەنعاو درانی مووچەکان، راست بێژی خۆیان بسەلمێنن، حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن بە دیدار لەگەڵ ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ئەرکمەند کرد.

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن سەبارەت بە دەوری لاوازی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر ئێش و مەینەتێک کە خەڵکی یەمەن بەرەوڕوونی لەبەر شەڕ، گەمارۆ و داخرانی فڕۆکەخانەی سەنعاو ڕاگرتنی مووچەدان بە فەرمانبەران لە نۆ مانگ لەمەوبەرەوە، بێ هیوایی دەربڕیوە.

عەرەبستان لەمارسی٢٠١٥وە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی خۆی بۆسەر ئەو وڵاتە دەس پێ کردووە.

ئەو دەسدرێژکارییە سەربازییە تائێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئاوارەبوونی بەملوێنان کەس

Başa dön tuşu