لە درێژەی پێبەند نەبوونی ڕژێمی زایۆنیستی بە بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان چەند فڕۆکەی جەنگیی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی پێنج شەممە سنووریی ئاسمانیی لوبنانیان بەزاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران، بەشی پێوەندی گشتیی فەرماندەیی سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند چەند فڕۆکەی جەنگیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگەی ئاسمانی باشووری لوبنانەوە سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەیان بەزاند و دەستیان داوەتە گەشت لێدان لە ناوچەکانی نەبەتییە و ئیقلیموتوفاح.
هەروەها فرۆکەیەکی سیخوڕی بێ سەرنشینی ڕژێمی زایۆنیستی بە هاتنە نێو ئاسمانی لوبنان، لە ئاسمانی ناوچەکانی ریاق ، بەعلبەک و هەرمل و گوندی عەلەما شەعب لەباشووری لوبنان گەشتیان لێ دا.
سەرباری دەستدرێژییەکانی فڕۆکەجەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ نێو خاکی لوبنان هێزی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە باشووری ئەم وڵاتە “یونیفل” کاردانەوەیەکیان بەرامبەر ئەم دەستدرێژییەی زایونییەکان نیشان نەداوە.
بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایش کە دوای شەڕی سی وسێ ڕۆژەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لە ساڵی 2006 دەرکرا و پەسەند کرا ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرچەشنە هەوڵێکی دوژمنانە بە دژی لوبنان بوارد، بەڵام ئەم ڕژێمە بێ سەرنجدان بەم گرێبەستە هەمووکات سنووری ئاسمانی ، زەوینی و دەریایی لوبنان بنپێ دەکات