ÎranNûçeRojhilatanavin

بوومەلەرزەی پێنج ڕیشتەری لە باکووری ئەردەبیل

بوومەلەرزەیەکی بەهێزی پێنج ڕیشتەری لە ناخی زەوینەوە لە دەورووبەری بیلە سواری پارێزگەی ئەردەبیل لە باکووری ڕۆژاوای ئێران ڕووی دا .

بەپێی ڕاپورتی ئیرنا ، کەناڵی بوومەلەرزە نیگاری سەربە دامەزراوەی ژێئوفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند  ئەم بوومەلەرزەیە  ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر حەوت و چل و پێنج دەققە و پازدە چرکە  بە کاتی خۆجێیی ڕووی دا  .

ڕاپۆرتەکان لەبارەی  زەرەروزیانی گیانی و ماڵی  ئەگەری ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەبوەتەوە.

بیلە سوار  یەکێک لە شارەکانی سنووریی ئێرانە  لەباکووری پارێزگەی  ئەردەبیل

Başa dön tuşu