ÎranNûçeRojhilatanavin
بەربژارێکی دیکە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کشایەوە
ئیسحاق جەهانگیری یەکێکێ دیکە لە بەربژارانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کشانەوەی خۆی لە بەربژاریی راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی تابناک جهانگیری کە ئێستا لە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران دایە کشانەوەی خۆی لە رکابەریەکان بە قازانجی سەرۆکی حکومەتی دوازدەهەم واتە حەسەن روحانی راگەیاند .
رۆژی رابردووش موحەممەد باقر قالیباف بەربژاری دیکەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران لە پێناو یەکپارچەیی و پێکهاتنی هاوپێەمانیی بەرفراوانی ڕەوتی بناژۆخوازی ، بە قازانجی ئیبراهیم رەئیسی کشایەوە