İslami Davet Kurdi Bange İslami

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی کوردستان:هاوکاری خەڵک هۆکاری ئاسایشی پارێزگای کوردستانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە جێگیر بوونی ئاسایشی بەردەوام لە کوردستان، وتی: بەشداریی و هاوڕێی خەڵک لە پێناو هاتنە دی ئەمن و ئاسایشی پارێزگا، فاکتەرێکی سەرەکیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەڕیوەبەری گشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کوردستا ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۰ ی گوڵان لەگەڵ میدیاکاران و ڕۆژنامەوانانی پارێزگا دیداری کرد.

وتیشی: بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ بە بەرەکەتی چالاکییەکان و هەروەها هاوبەشی و هاورێی خەڵک ئاسایشی باش لە پارێزگای کوردستان هەیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت.

ڕاشیگەیاند کە ئێستا ڕۆڵ و هاوبەشی خەڵکی کوردستان لە پێناو دابین کردنی ئاسایش لەم ناوچەیە بۆ هەموو کەس ئاشکرایەوە و بێ گومان  ئەم ڕەوتە دەتوانێ لە پێناو گەشەی ئەم پارێزگایە کاریگەر بێت کە هەڵبەت لەم نێوانەدا دەبێ ڕۆڵی هێزی چەکدار و سەربازانی بێ ناونیشان زۆر لەبەرچاوە.

بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە پێویستی چاودێری چالاکییەکانی دژە شۆڕش لە سنوورەکانی پاریزگای کوردستان، وتی: ئەمڕۆ لە دۆخێکداین کە دوژمنانی نیزامی ئیسلامی لە سنوورە هاوبەشەکانی وڵات لەگەڵ عێراق چالاکی دەکەن بۆ شڵەژاندنی دۆخی ئەمنی لە پارێزگای کوردستان و دیکەی پارێزگاکانی وڵات

Exit mobile version