تێکهەڵچوونەکان لە نێوان تاقمە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تاقمی ترۆریستی لە ئەدلیب (باکووری ڕۆژئاوای سوریا ) درێژەی هەیە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممە هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ڕوسیا ئەلیوم دوای تێکەڵچوونەکان لە نێوان تاقمی ترۆریستی ” ئەحرار ئەلشام و تاقمی ناسراو بە “فاستقم” لە گردو پەری ئەدلیب ، کەسانی چەکداری نەناس لەگەڵ کەسانی سەر بە تاقمی ترۆریستی ” تەحریرئەلشام” لە شارۆچکەی شەنگاڵ لە بەشی ڕۆژهەڵاتی تێکەڵچوون . سەرچاوەکانی سەر بە نەیارانی دەوڵەتی سوریا هەروەها لە تێکهەڵچوونێکی ئەوتۆ نزیک جرابلۆس لە بەشی باکووری حەلەب لە باکووری سوریا باسیان کرد . لە گەرەکی ” ئەلمەنیشە” و گردو پەری ناوچە ” سەجنە” لە بەشی ڕۆژئاوای شاری دەرعا (باشووری سوریا) یش تێکهەڵچوون گەلێک لە نێوان سوپای سوریا و تاقمی ڕەشەکوژی تەحریر ئەلشام ، راپۆرت دراوە . دوا بە دوای شکستی بەردەوامی تاقمەکانی ترۆریستی سوریا ، پێشڕەوی سوپا و هێزەکانی خۆڕاگری ، ناکۆکیەکانی نێوان سەرکردەکانی تاقمە ڕەشەکوژەکان زۆرتر بۆتەوە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا بەمەبەستی سەر نخوونی دەوڵەتی یاسایی ” بەشار ئەسەد” سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە