ÎranNûçeRojhilatanavin

جابری ئەنساری: گەڵاڵەی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە سوریا جیاوازە لەگەڵ گەڵاڵەی ناوچە هێمنەکانی ڕۆژاوا

یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەهەوڵی هێنانەدی ناوچەی کەمکرانی قەیران لەسوریادان و ئەو گەڵاڵەیە جیاوازە لە گەڵاڵەی ناوچەی هێمنی جێی سەرنجی ڕۆژاواییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لەکۆڕی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی شۆرای  ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی خولی چوارەمی دانیشتنی ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان وتی: لەو دانیشتنەدا ، بابەتێک بەئامانجی هێنانەدی ناوچەکانی کەمکرانی کێشەو قەیران لە سوریا، ئامادە کراوە کە چوار ناوچەی سەرەکی شەڕتێدا دەگرێتەخۆ و لەگەڵ ناوچەی هێمنی جێی سەرنجی رۆژاواییەکان، جیاوازە.

جابری ئەنساری وتیشی: ڕووسیا، ئێران و تورکیا بەڕێوەبەر و دەستەبەرکار و زامنی جێ بەجێ کرانی ئەو سەنەدەن لە سوریا.

یاریدەری عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لەمەڕ دەستتێوەردانی ئۆردۆن لەسوریا وشداریی دا.

حوسێن جابری ئەنساری، ئەلەکساندر لاڤرنتێف و سدات ئونال نوێنەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا چواری مای لە خولی چوارەمی دانیشتنی ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان، تەبایی نامەی هێنانەدی چوار ناوچەی هێمن لەسوریایان ئیمزا کرد

Başa dön tuşu