İslami Davet Kurdi Bange İslami

جەختکردن لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە کاتی دیاری کراو دا

سەرۆک کۆماری ئێراق جەختیکرد لە سەر پێویستیی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە کاتی دیاری کراودا .

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق مارچی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆن ، ” فوئاد مەعسووم” سەرۆک کۆماری ئێراق  لە دیداری نوری مەلێکی ، ئەیاد عەلەوی و ئۆسامە نۆجەیفی جێگرەکانی خۆی ، وێرای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی  سیاسی و ئاسایشی ئێراق ، خوازیاری فەراهەم کردنی بارودۆخ بۆ دەستەبەری هاتنە  دی بەرێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری کراودا بوون  .

سەرۆک کۆماری ئێراق و جێگرەکانی لەم دیدارە ، بەڕێزگرتن لەو سەرکەوتنانەی دەست کەوتووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە شەڕ دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ، جەختیکرد لە سەر پێویستی توندتربوونەوەی ڕێو شۆێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل و ئاوارەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی نیشتمانی و پشتگری نێو دەوڵەتی بۆ پاراستنی پاوەجێی و بنیات نانەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان لە ئێراق دا .

“یەحیا ڕەسول” وتە بیژی ئۆپەراسیۆنی  هاوبەشی ئێراق  ڕایگەیاند ، هێزە ئاسایشییەکان لە پێشڕەوی خۆیان بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوایی مووسڵ دەیان  ترۆریست یان کووشتوە . ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە ئێراقییەکان   بۆ ئازادی گوندەکانی “دیجلە ،حسونە و حەواس” کە گرینگایەتی ستراتژیکی بۆ زاڵبوون لە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای مووسڵ و ئازادی ئەوانیان هەیە ، دەستپێکراوە

Exit mobile version