ErebîstanÎranNûçeRojhilatanavin

خۆشڕوو: قسەکانی جێگری وەلیعەدی عەرەبستان، هەڕەشەیەکە دژ بە ئێران

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، قسە و لێدوانی ئەمدواییەی وەزیری بەرەڤانی و جێگری وەلی عەهدی عەرەبستانی بە هەڕەشەیەکی ئاشکرا دژ بە ئێران و دان نان بە پشتیوانیی ڕژێمی سەعوودی لە کردەوەگەلی توند و تیژ و تیرۆریستیی لە نێو ئێراندا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ “غوڵامعەلی خۆشڕوو” ڕۆژی پێنجشەممە لە نامەیەکی ناڕازییانە بە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، قسەکانی ڕۆژی سێشەممەی “محەممەد بن سەلمان” دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە وتبووی، “ئامانجی عەرەبستان کێشانی شەڕ بۆ نێو سنوورەکانی ئێرانە”ی بە هەڕەشەیەکی ئاشکرای زانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران وهەروەها بە بنپێ کردنی بڕگەی ٤ی ماددەی ٢یی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەسف کرد.
خۆشڕوو پێی داگرت؛ قسە و لێدوانی دوژمنکارانەی وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان نەک هەر هەرەشەیەک دژ بە ئێرانە بەڵکوو بە مانای قەبوول کردنی ڕاشکاوانەی پشتیوانی کردنی ڕژێمی سەعوودی لە کردەوە تیرۆریستی و پڕ توند و تیژیییەکانی نێو ئێراندایە کە شەهید بوونی ٩ سنوورەوانی ئێرانی بە دەستی تیرۆریستانی چەکدار کە لە لایەن سەعوودییەکانەوە داکۆکیی دراویان لێ دەکرێ، دوایین نموونەکەی دێتە ئەژمار.
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم هەڕەشەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ئەنجام دەبێ کە خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە لە داکۆکی کردنی دەسدرێژی و بە دارەدەست کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجە ناڕەوا و پڕمەترسییەکانی خۆی لە ناوچەکە و واوەتر لە ناوچەیش.
خۆشڕوو بە ئاماژە بەوەی کە ناوچە و جیهان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لەبەر وەسواس و هەستیاریی بێ هۆی سەعوودییەکان بەرامبەر بە ئێران کە بە جوانی لە لێدوانەکانی ئەمدواییەی “محەممەد بن سەلمان”یش خۆی دەردەخات، ڕایگەیاند: سیاسەتی نابەرپرسانە و دنەدەرانە، هان دان و داکۆکی دراوی لە توندڕەوی لە جیهان و ئاژەاوەگێری و دوژمنایەتی کردنی ناکام و ناسەرکەوتوویی سەعوودی لە ناوچە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە  هەر بۆ ئەم ستراتژییەیانەی.
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وتیشی: دەبێ ئەو ڕاستییە وەبیری هەموان لەوان کاربەدەستانی سەعوودی بێنینەوە کە هەر ئەو هەستیارییە بێ هۆیە بووە هۆی داکۆکیی بێ وچان و بەدوور لە ویژدانی پاشایەتی سەعوودی لە سەدام حسێنی دیکتاتۆری لەسێدارەدراوی ئێراق، لە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی دژ بە ئێران لە ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨.
خۆشڕوو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ وەڕێخستنی ئەلقاعیدە و تالبان لە نەوەدەکاندا، داکۆکی لە تیرۆر و ناپاوەجێی لە ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە و پێکهێنان و داکۆکی دراوی و لۆجستیکی لە داعش، بەرەی نووسرە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەی نێو ئێراق و سووریا لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا سەلمێنەری هەر ئەم هەستیارییە بێهۆ و نادرووستەی سەعوودییە کە بۆتە هۆی ئاڵۆزی و ناهێوری و ئێش و ئازارێکی بەربڵاو لە جیهاندا.
خۆشڕوو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی عەرە بستان بڕوای وایە ئاشتی و پاووەجێی، سوودی هاوبەشی هەموو دەوڵەتانی ناوچەی کەنداوی فارسە و هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئاسایشی خۆی بە خستنە نێو مەترسیی ئاسایشی وڵاتانی دیکە دابین بکات

Başa dön tuşu