ÎranNûçeRojhilatanavin

داخوازیی ئێران لە سوپای پاکستان لە مەڕ هەوڵدان بۆ ڕزگار کردنی سنووروانە ڕفێندراوەکەی ئێران

سەرکردەی سنوروانیی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: داوا لە سوپای پاکستان کراوە هەتا بۆ ڕزگار کگردنی ئەو سنووروانەی ئێران کە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی جەیشولزوڵمەوە لە خاکی پاکستان ڕفێندراوە ، هەوڵ بدات.

سەرداری سەرتیپی پاسدار قاسم ڕەزایی سەرکردەی سنوروانیی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران ، سەردانی ڕۆژی ڕابردووی شاندی باڵای سیاسی، سەربازی، ئینتیزامی و ئاسایشتیی ئێران بۆ پاکستانی بە کاریگەر زانی و وتیشی: لەم سەردانەدا پەرۆشیی هاوپەیوەند بە سنوورەکانی ئێران لەوانە هێرشی ڕەشەکوژانەی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی سنوورپارێزی ئێران و پاکستان کە بووە هۆی شەهید بوونی نۆ سنورڤانی ئێرانی و ڕفێندرانی سنوورڤانێکی دیکە بە ڕاشکاوی بە لایەنی پاکستانی ڕاگەیەندرا.

سەردار قاسم ڕەزایی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: لە وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سوپای پاکستان داوایان لێکرا هەتا ڕێ لە دووپات بوونەوەی وەها هێرشگەلێک بگرن.

ناوبراو وتیشی: بەپێی ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی سەرکردایەتیی هێزی وشکانیی سوپای پاکستان بڕیار درا هەردووک لا ئاستی پەیوەندیەکانی دووقۆڵییان بە تایبەتی لە بواری ئاسایشتی سنوورەکان بەرزتر کەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕۆژی چوار شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی، سەربازی و ئاسایشتیی  بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی هێرشە تیرۆریستییەکان لە سنووری پاکستان و شەهید بوونی کۆمەڵێک لە سنوورڤانانی ئێرانی سەردانی ئیسلام ئابادی کردو لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی و سەربازیی پاکستاندا دیدارو وتووێژی کرد.

چوارشەممە 26ی ئاپریلی ڕابردوو،کۆمەڵێک لە چەکدارێکی تاقمی تیرۆریستی ( جەیشولزوڵم) ، نۆ کەس لە سنوورڤانانی ئێرانیان لە ناوچەی میرجاوەی سەربە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لەکاتی گەشت لێدان شەهید کردو سنوورڤانێکیشیان بە برینداری گواستەوە بۆ خاکی پاکستان

Başa dön tuşu