لە درێژەی تاوانکاریەکانی تاقمی تێڕۆڕیستیی دا عش و کەڵک وەرگرتنی لە خەڵکی ئێراق وەک قەڵغانی مرۆیی ؛ ئەو تاقمە تەکفیریە بە نیازە پێنج هەزار کەس لە دیلەکانی خۆیان لە بەشی ڕۆژئاوایی مووسڵ لە باکووری ئێراق بوردمان بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە ئەلسومریە نیوز ” حسامەددین ئەلعبار ” ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە پێی زانیاریەکانی متمانە پێکراو وێڕای وشداردانی سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکی نوێ لە ئێراق ڕایگەیاند: داعش نزیکەی 5 هەزار کەس لە دیلەکان لە زیندانی بیجی لە پارێزگای سەلاحدینی گواستووەتەوە بۆ مووسڵ و لە دوو نەخۆشخانە و چەن بنکە ی بە ناو بانگی خۆی لە ناوچەکانی 17 ژوئیە و حەی ئەلڕفاعی جێگیری کردوون . ئەلعبار وتیشی: بە پێی زانیاریەکانی وەدەس هاتوو لە یەکێک لە گیراوان ، داعش بە نیازە ئەو گیراوانەی وا بەرپرسانی خۆجێیی و هێزە ئاسایشیەکان و تەنانەت لە هێزەکانی حەشدی شەعبیشیان تێادا دەبیندرێن بخاتەبەرمەترسی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراق . تاقمی تێرۆڕیستیی داعش کە بەرلەوە بە جاران لە کەسانی سیڤیل وەک قەڵغانی مرویی کەڵکی وەرگرتوە مانگی ڕابردووی زایینیش گرووپێک لە دانیشتوانی بەشی ڕژئاوای مووسڵی لە دو بینا جێگیر کرد کە بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی لانیکەم 200 کەسیان لێ کوژرا