BehreynNûçeRojhilatanavin

دانپێدانانی عەرەبستان بە داکۆکی لە ئالی خەلیفە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی بەحرەین

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رایگەیاند ئەم وڵاتە لە ڕێ وشوێنی ئاسایشی بەحرەین لە ناوچەی دراز، شوێنی مانەوەی شیخ عیسا قاسم ، مامۆستای ئایینی باڵای بەحرەینی داکۆکی دەکات .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لەسەر داکۆکی ئەم وڵاتە لە ڕێ وشوێنی ڕژێمی بەحرەین  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان ناوچەی دراز پێداگری کرد  و ئیدیعای کردئاسایش و سەقامی بەحرەین بەشێکی جیانەکراوە لە ئاسایش و سەقامی عەرەبستان و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسە.

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان  بە بڕوای خۆی ئامانج لە ئۆپراسیۆنی ناوچەی دراز ئەوەی بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی تیرۆریستی بۆ تێکدانی ئاسایش  ناوی دەبات، زانی  .

دوای  حوکمی دادگەی بەحرەین سەبارەت بە  ساڵێک لە زیندان خستن و دەست گرتن بەسەر ماڵ و سامانی  شێخ عیسا قاسم  مامۆستای ئایینی باڵای ئەم وڵاتە و توندتر بوونی ناڕەزایەتی جەماوەری، هێزی ڕژێمی ئالی خەلیفە  ڕۆژی سێ شەممە پەلاماریان کردەسەر ناوچەی دراز شوێنی ژیانی شێخ عیسا قاسم  کە لەو تێکهەڵچوونە دا  پێنج کەس کوژران و زۆرتر لە سەد کەسیش بریندار بوون و زۆرتر لە 280 کەسی دیکەش  گیران.

هێزی بەحرەینی بە پێی داکۆکیی ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی شوێنی مانەوەی شێخ عیسا قاسم یان  گەمارۆی سەربازی داوە.

Başa dön tuşu