وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رایگەیاند ئەم وڵاتە لە ڕێ وشوێنی ئاسایشی بەحرەین لە ناوچەی دراز، شوێنی مانەوەی شیخ عیسا قاسم ، مامۆستای ئایینی باڵای بەحرەینی داکۆکی دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لەسەر داکۆکی ئەم وڵاتە لە ڕێ وشوێنی ڕژێمی بەحرەین لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان ناوچەی دراز پێداگری کرد و ئیدیعای کردئاسایش و سەقامی بەحرەین بەشێکی جیانەکراوە لە ئاسایش و سەقامی عەرەبستان و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسە.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان بە بڕوای خۆی ئامانج لە ئۆپراسیۆنی ناوچەی دراز ئەوەی بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی تیرۆریستی بۆ تێکدانی ئاسایش ناوی دەبات، زانی .
دوای حوکمی دادگەی بەحرەین سەبارەت بە ساڵێک لە زیندان خستن و دەست گرتن بەسەر ماڵ و سامانی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی باڵای ئەم وڵاتە و توندتر بوونی ناڕەزایەتی جەماوەری، هێزی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی سێ شەممە پەلاماریان کردەسەر ناوچەی دراز شوێنی ژیانی شێخ عیسا قاسم کە لەو تێکهەڵچوونە دا پێنج کەس کوژران و زۆرتر لە سەد کەسیش بریندار بوون و زۆرتر لە 280 کەسی دیکەش گیران.
هێزی بەحرەینی بە پێی داکۆکیی ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی شوێنی مانەوەی شێخ عیسا قاسم یان گەمارۆی سەربازی داوە.