خەڵکی بەحرەین جارێکی تر بەنیشانەی هاوپشتی دەربڕین لەگەڵ دیلە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس دانیشتوانی ناوچەکانی کرباباد ، ئەبووسیبع و شاخورە شەوی یەکشەممە بو داکوکی کردن لە گیراوانی سیاسی و پێبەند بوون بە بزاڤەکانی شۆڕشگێڕ و هەروەها داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای باڵای بەحرەینی ، ڕژانە نێو شەقامەکان .
هەواڵەکان دەڵێن هێزی ئاسایشیی بەحرەین بەرەو خۆپیشاندەران لە ناوچەی سترە گوللەی فرمێسک هێنیان هاویشت .
لە ناوچەی دراز شوێنی مانەوەی شێخ عیسا قاسمیش خەڵک لەبەردەم ماڵەکەی کۆبوونەوە لەحاڵێکدا کە بڕیارە دادگەی بەحرەین بیست و یەکی مانگی مەی حوکمی شێخ عیسا قاسمی بە تۆمەتی بێ بنەمای سپی کردنەوەی پارە ڕاگەیاند بوو.
دادگەی بەحرەین پێشتر بڕیار بوو حەوتەمی مانگی مەی ئەم حوکمە بخوێنێتەوە بەڵام لەبەر گوشاری بیرورای گشتی و وشداری دانی مامۆستایانی ئایینی بەحرەینی، ئەم حوکمەی ڕاگرتووە .
بەحرەین لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا بەرەوڕووی قەیرانی ناڕەزایەتی گشتی لە سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بووەتەوە