İslami Davet Kurdi Bange İslami

درێژەی شەڕ و پێکدادانەکان لە موسڵ

هێزەکانی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی ئێراق ڕۆژی شەممە گەڕەکێکی ئاوەدانی دیکەیان لە ڕۆژای شاری موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوای ئەم وڵاتە لە ژێر چنگی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش دەرهێنا.

سەرلەشکەر عەبدولئەمیر یارەڵڵا ڕەشید فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی نەینەوا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ یەکەکانی تایبەت بە دژە تیرۆر گەڕەکی « الصحه الثانیه»یان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا و ئاڵای ئێراقیان لە سەر بینا و باڵاخانەکانی ئەم گەڕەکە هەڵکرد.
سەرلەشکەری عەبدولئەمیر یارەڵڵا ڕەشید فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی نەینەوا وتیشی:  هێزەکانی دژە تیرۆر لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی «الصحه الثانیه » زەبر و زیانی زۆریان لەو تیرۆریستانە داوە.
ڕزگار کردنی گەڕەکی «الصحه الثانیه » بۆ بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئێڕاق لە ڕۆژاوای موسل گەلێک گرینگە و یەکە تایبەتەکانی سوپای ئێراق دەتوانن لە ڕێگای ئەم گەڕەکەوە پەلامار بکەنە سەر گەڕەکی الزنجلی لە نزیکی بەشی ناوەراست و کۆنی لای چەپی موسڵ کە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی تیرۆریستانی داعش دێتە ئەژمار

Exit mobile version