ErebîstanNûçeRojhilatanavinYemen

SORANİ- درێژەی پەلاماری فرۆکە جەنگیەکانی عەرەبستان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن

لە نوێترین پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی عەرەبستان بۆسەر پێنج پارێزگای یەمەن دەیان کەس کوژران و بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلمەسیرەی یەمەن، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستان رۆژی سێ شەممە یانزە جار بەشگەلێک لە پارێزگای حەججە لەباکوری رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد. بەپێی ڕاپۆرەکان، لەو پەلامارانەدا ژمارێک کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

فڕۆکە عەرەبستانیەکان هەروەها دامەزراوەکانی شاری میدی لەپارێزگای حەججەیان وێران و چەند ماڵیشیان بۆردومان کرد.

لەپارێزگای سەعدە(باکوری یەمەن) یش فڕۆکەکانی عەرەبستان ناوچەی قاڕە لە شاری مەجز و هەروەها شاری زاهریان بۆردومان کرد. لەبارەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر پارێزگاکانی تەعز و لەحج(باشوری ڕۆژاوا و باشووری یەمەن) یش بەردەوام بوو و فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بەشگەلێک لەو دوو پارێزگایان لانیکەم حەوت جار بۆردومان کرد.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستان هەروەها شاری باجل لەپارێزگای حەدیدە(ڕۆژاوای یەمەن) یشیان بۆردومان کرد.

زیاتر لە سەتا هەشتای خۆراکی شارومەندانی یەمەنی لە بەندەری حەدیدەوە دەگاتە ئەو وڵاتە

Başa dön tuşu