جێگری بەشی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری پێش بینی کرد ، ئێران لە بەرهەم هێنانی زانستی نانۆ هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی لە جیهان دا پلەی چوارەم بەدەست بینی.
بەپی ڕاپۆرتی ئیرنا، سورێنا سەتاری ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ وڕەسمی دەسپێکی پیشانگەی دەستهاتەکانی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای زانکۆی تاران وتی : ئێران لە چوارەمین مانگی سەرەتایی ساڵی 2017 توانی لە بواری بەرهەم هێنانی زانستی تەکنۆلۆژیای نانۆ، پلەیەک پێشکەوێ.
سەتاری وتیشی: بە سەرنجدان بە مەودای زۆر کەمی ئێران لەگەڵ کۆریای باشوور لە بواری بەرهەم هێنانی زانستی تەکنۆلۆژیای نانۆ، پێش بینی دەکرێت ئێران هەتا کۆتایی ساڵی 2017 پلەی چوارەمی دونیا بەدەست بێنێ .
پیشانگەی دەستهاتەکانی پاکی زانست و تەکنۆلوژیای زانکۆی تاران ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی محەممەد فەرهادی وەزیری زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژی، جێگری زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری ئێران ، کرایەوە