رەحمانی فەزڵی: ئێران ئامادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی تەندروست و پڕشکۆیە
وەزیری ناوخۆی ئێران باسی ئامادەیی وەزارەتی ناوخۆی کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پڕشکۆ، سالم و یاسایی
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزڵی رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بە هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی گەرم و گوڕی هەڵبژاردنەکانی٢٩ی گوڵان(١٩ی مای) وتی: چالاکیەک و هەوڵێکی یەکساڵانە ئەنجامی گرتووە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە
ڕەحمانی فەزڵی ، بەئاماژە بەوەی کە ؛ هۆی هاتنەدی سەرمایەی کۆمەڵایەتی لەئێراندا ، متمانەکردنی خەڵک بە نیزام و حکومەتە، وتی: هەرکەس کە پاش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان، کاروباری حکومەت دەگرێتەدەست، دەبێ خشتێک بخاتە سەر خشتی دەسکەوتەکانی نیزام و شۆڕش
بیست و نۆی گوڵان(١٩ی مای) هەڵبژاردنەکانی دوانزەیەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی شۆرای ئیسلامی شارو لادێکان لە سەرانسەری ئێراندا بەڕێوە دەچێ
سەید مستەفا ئاقامیرسەلیم، ئیسحاق جەهانگیری کوشایی، حەسەن ڕۆحانی، سەید ئیبراهیم رەئیسی ساداتی، محەممەد باقری قالیباف و سەید مستەفا هاشمی تەبا، شەش بەربژاری ڕکابەریی هەڵبژاردنی دوانزەیەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێرانن