ئاڵوو وێڕی بازەرگانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئێران لە یەکەمین مانگی ئەمساڵی زایینی بەوە بە لەسەدا ١٧١ گەشەکردوویی گەییشتۆتە یەک ملیارو ٥٥٥ ملوێن یۆرۆ .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی ئیرنا ، بە گویرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەنگ و باسی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ، ئاڵ و وێرەکانیی بازەرگانی ئێران و ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ لە چاو ماوەی ئاوتۆی ساڵی ڕابردوو ، گەشەی لە سەدا ١٧١ بووە . لە ژەنیڤەری ساڵی ٢٠١٦ بازەرگانی دوو الیەن ٧٥٢ ملوین یۆرۆ ڕاگەیاندرابوو . هاوردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ئێرانیش لە ژانوییەی ئەمساڵ لە چاو ماوەی ئاوتۆی لە ساڵی ڕابردوو “٦.٥ ” بەرابەر بۆتەوە . هاوردەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە ئێران کە لە ژانوییەی ساڵی ٢٠١٦ ڕیک لەگەڵ ١٢٠ ملوین یۆرۆ ڕاپۆرت درا بوو لە ژانوییەی ئەمساڵ بۆ ٧٧٢ ملوین یۆرۆ زۆرتر بۆتەوە . بە وتەی فەرزاد پیلتەن بەڕێوە بەری گشتی نووسینەگەی بازەرگانی وڵاتانی عەرەبی و ئافریقایی ڕێکخراوی پەرەی بازەرگانی ئێران ، هەناردەی ئێران بۆ ٣٠ وڵاتی ئافریقایی یش لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ١٠٠ ۆزرتر بۆتەوە