NûçeRojhilatanavinSûriye

سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا پەلاماری تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لە شاری دەیروزور ودەوروبەری یان پووچەڵ کردەوە

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سومەریە نێوز سانا، لە هەڵمەتی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا هەفدە ترۆریستی داعش کوژران وترۆمبێلێکی تەیار کراو بە تێر هاوێژی ترۆریستەکان تەقێندرایەوە. سوپای سووریا ئەمڕۆ بەیانی یش پەلاماری ترۆریستەکان بۆ سەر گەڕەکی ” ئەلرشدیە “یان پووچەڵ کردەوە. سوپای وهێزە چەکدارەکانی سووریا لە پارێزگەی دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە یش شوێنی کۆبوونەوەی ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە دەرعا ئەلبلد” و شارۆچکەی” ئەلنەعیمە” یان بە چەکی قورس دایە بەردەسڕێژ، لەم هەڵمەتە دا هەشت ترۆمبێل وناوەندیکی فەرماندەیی ترۆریستەکانی نوسرە تەقێندرایەوە وژمارەیەک لە ترۆریستەکان کوژران ویان بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ترۆریستە تەکفیریەکان لە ناوچەی دەرعا، ئەلبلد وگوندەکان وشارۆچکەکانی دەوروبەری شاری دەرعا، ئامادەن. ئەم ترۆریستانە چەکامێر وهێزی پێویستی خۆیان لە سنوورەکانی ئەردەن کە لەگەڵ شاری دەرعا کەمتر لە سێزدە کیلومێتر مەودای هەیە ، دابین دەکەن

Başa dön tuşu