وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بایکوتەکانی نوێی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی : ئەمریکییەکان بە جاران دوژمنایەتی، ڕق و نەفرەتیان لە ئینقلاب و نیزامی و تواناییەکانی ئێران نیشان داوە.
دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی ڕاگرتنی بایکۆتەکانی ئێران بەپێی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤوکی واتە بەرجام، حەوت کەس و بەشگەیەکی ئێرانی وبیانیش بەبیانووی بەرنامەی مووشەکی ئێران خرایە لیستی بایکۆتەکانی مووشەکی خۆی .
سەردار سەرتیپ حسێن دیهقان ڕۆژی هەینی دوای بەشداریکردن لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پێنجەمین خولی هڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و دێ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی سەپاندنی ئەم بایکۆتە دژە ئێرانیانە لە پێناو هەوڵەکانی پێشووی ئەمریکییەکانە وتیشی: بۆ ئێران پرسی دابین کردنی ئاسایشی نەتەوەیی زۆر گرینگە و بۆ دابین کردنیشی هەر تواناییەک کە پێویست بێت بەکاردەهێنێ و بۆ کەڵک وەرگرتن لەو تواناییەش ترسی لە هیچ کەسێک نییە .
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی بەرنامەکانی ئێران لە بواری مووشەکی ئاشکرایە وتیشی : ئێران لەسەر ورەی خۆی پاوەجێیە و کەسێک ناتوانێ دەستی تێوەربدات.
سەردار سەرتیپ دێهقان هەروەها سەبارەت بە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و دێ وتی: ئەمڕۆ حەماسەیەکی بەشکۆ دەخولقێ چونکوو گەلسالاری ئایینی لە ئێران ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و گوند سەرلەبەیاین ئەمڕۆ لە ئێران دەستپێکرا