سەرلەشکەر باقری : دوژمن لە توانایی بەرگریی ئێران تێگەیشتووە
سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : توانایی بەرگری دەریایی ئێران ؛ دوژمنانی هەروا سەرلەشێواو کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سپانیوز ؛ سەرداری سەرلەشکەری پاسدار موحەمەد باقری ” سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە لە ڕێ و ڕەسمی دەستپێکی پێنجەمین کۆبوونەوەی نیشتمانی ” ئاوگەڕی خێرا ” لە تاران خێرایی سەقام و ئەهوەنی و ڕادار نەگر و بە ئاسانی بە کار هێنان و ئاستی کارابوونەکەی وهێزمەندیی مانوڤری لە تایبەتمەندیەکانی ئاوگەڕە خێراکان هاوەردە ئەژمار . سەرداری سەرلەشکەری پاسدار موحەمەد باقری لە درێژە قسەکانی دا تایبەتمەندیی ژئێو پولوتیک و ژێئو ئستراتژیک لە خاڵەکانی هێزمەندیی ئێر ان زانی و وتیشی : ئێرانی ئیسلامی خاوەنی کەنارە درێژەکان لە باکوور و بە تایبەت باشوورە کە لە هەرێمەکانی دیاریکەر و هێزمەندی ناوچەکە و جیهانن . نابراو وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی ناوچەی کەنداوی فارس وتی : ئەم ناوچەیە جگە لە گرینگایەتی زاتیی کەنار و دەریا خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی فوسیلیی جیهان بریتی لە نەوت و گاز بووە و دڵی ئابووری و وزەی جیهانە . سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران جۆری هەڕەشەکان و دۆژمنایەتی کردنی ئەمریکا و دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی دژی نیزام و نەتەوەی ئێرانی گەڕاندەوە بۆ بنەمای دەریایی و وتیشی: دوژمنانی ئێران کە دەسەڵاتی خۆیان لە دەریا چڕ کردووەتەوە بە ڕوونی دەزانن کە لە گۆڕەپانی شەڕێکی ڕاستەقینەدا لاوازن و زیانی قورس دەبینن