سەرۆک وەزیرانی ئێراق، رۆژی ڕزگارکرانی موسڵی بەنزیک زانی و لەهەمان کاتدا لەبارەی کێشەکانی دوای ڕزگارکرانی ئەو شارە وشداری دا
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حەیدە رعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە جڤینی”یەکێتی نیشتمانی” لەبەغدا وتی: پاش ڕزگارکرانی موسڵ، ئێراق دەکەوێتە سەروبەندی قۆناخێکی نوێوەو پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان، خزمەتگوزاریەکان و چێکرانی ژێرخانەکان، گرینگترین کێشەو گرفتەکان لەقۆناخی دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمدا دەبێ.
عەبادی وتی: ئەگەرچێ کەمینەی مەسیحی و یان ئێزدی کەوتنە بەر ڕەگەزکوژیی تیرۆریزمی داعشی بەڵام نابێ ڕێگە بدرێ تۆڵەکردنەوەی سەرەڕۆیانە لەموسڵدا ئەنجام بگرێ و پێویستە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی جێگیربکرێ.
سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەمەڕ شێوازەکانی شەڕی میدیایی لەناوخۆی ئێراق لەلایەن ژمارێک ڕەوتی سیاسی و میدیاکان، وشداریی دا و وتی: داوا لە خەڵکی موسڵ و هێزە ئاسایشییەکانی تێوەگلاوی شەڕی تیرۆریزم لەو شارە دەکرێ، کە لەبەرامبەر دەنگۆکان و درۆ و دەلەسەکان بەچۆک دانەیەن.
عەبادی باسی بڕێک هەوڵی ناوخۆی ئێراقی کرد بۆ دووبەرەکی نانەوە لەنێو عەرەب وکوردەکان و وتی: گەڵاڵەیەک بۆ دووبەرەکی نانەوە لەنێوان کورد و عەرەبەکان لەئارادایە بەڵام بە کوردەکان دەڵێم کە”ئێوە، شارومەندی پلە دوو نین ئێوەش وەک هەرئێراقییەک، شارومەندی ئەو وڵاتەن”.
حەیدەر عەبادی هەروەها وتی: تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی فیتنەو ئاژاوەگێڕی مەزهەبی لە ئێراقدا، پێداگری لەسەر یەکێتی نیشتمانی و نەبوونی هەڵاواردن لەنێو شارومەندان دایە