FilistînNûçeRojhilatanavin

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی خوازیاری ڕاگیرانی یارمەتییەکانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بوو بۆ بنەماڵەی ئەو دیلە فەلەستینیانەی کە مانیان لە خۆراک گرتووە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، دوابەدوای مانگرتنی دیلەکانی فەلەستینی لە خۆراک لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتی: کاربەدەستانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ڕاگرتنی یارمەتیی بنەماڤەکانی ئەم دیلانە، دەبێ پێبەند بوونی خۆیان بە دامەزراندنی ئاشتی پیشان بدەن.

پێشتر ڕێکخراوەی بەندیخانەکانی ڕژێمی رتیونی ڕایگەیاند بوو کە ئەو دیلە فەلەستینییانەی کە مانیان لە خۆراک گرتووە دەبێ چاوەڕوانی دەرەنجامی ئەو کارەیان بن.

دیلە فەلەستینییەکان لە ڕۆژی دوو شەممە حەڤدەی ئاپریلەوە واتە ڕۆژی دیلی فەلەستینی، مانگرتن لە خۆراکی خۆیان بە دروشمی( ئازادی و کەرامەت) بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بەسیاسەت و هەڵس و کەوتی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی زایونی دەست پێ کرد.

هەتاکو ئێستا دووهەزار کەس لە دیلە فەلەستینیەکان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوونە.

دوابەدوای مانگرتنی دیلە فەلەستینییەکان لە خواردن، ناوچە جۆربەجۆرەکانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شایەتی ناڕەزامەندی دەربڕینی دژی ڕژێمی زایونی بوو

Başa dön tuşu