İslami Davet Kurdi Bange İslami

عەبادی: پلانە نوێیەکان بۆ ڕزگارکرانی ناوچە بەجێماوەکان لە پارێزگای نەینەوا لەبەردەستە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند؛ پلان و بەرنامەی نوێیان بەدەستەوەیە بۆ ڕزگارکردنی شار و ناوچە بەجێماوەکان لە پارێزگای نەینەوا لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی داعش.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سومرییە نیوز؛ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق رۆژی سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسی حەوتانەی ، لەمەڕ زاڵبوونی کاتی بەسەر شارو ناوچە جیاجیاکان، وشداری دایە گرووپی ڕەشەکوژی داعش و وتی: داعش هەوڵیەتی خۆی بە مەزنتر و بەهێزتر لەوەی کە هەیە پێشان بدات، بەڵام ئێراق گەڵاڵەو پلانی جۆربەجۆری بەدەستەوەیە بەئامانجی ڕزگارکردنی ناوچە بەجێماوەکان لەپارێزگای نەینەوا.

عەبادی وتی: پاش ڕزگارکرانی شاری حەزەر داوای لە ئیدارەی ئاسەوارە کەوناراییەکانی ئەو شارەکردووە هەتا خەسار و زیانەکانی داعش تاووتوێ بکاو هێزە ئاسایشییەکان وهێزی حەشدی شەعبی ، ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانە بگرنە ئەستۆ کە شوێنەواری کەوناراییان تێدا هەیە.

عەبادی هەروەها لەوەڵامی پرسیارێک لەبارەی بانگەشەی بەڕێوەبەری کارگێڕیی ڕێکخراوی نادەوڵەتی ناسراو بە “کچی بەینونەهرەین یان کچی مێزۆپۆتامیا” (کچی ڕافدین) لەمەڕ ئازاردرانی ژنانی ئاوارە، وتی: بەرپرسانی ئێراقی بەتەواوەتی چاودێری دەکەن بەسەر کەمپی ئاوارەکان، بەڵام لەهەمان کاتدا سەبارەت بەو ئیدیعایە، لێکۆڵینەوە ئەنجام دەگرێ.

عەبادی لەبارەی ڕەوتی پەلاماردەرانەی داعش لەرۆژاوای پارێزگای ئەنباریش وتی: شارەکانی ئێراق لەوناوچانە ،  هێمنن و هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرەو جێگیرکردنی ئاسایش لەسەر سنورەکانی ئێراق لەگەڵ سوریا هەنگاو دەنێن.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەبارەی بەنداوی موسڵیش دڵنیایی دا، سەرباری هەڵکشانی ئاوی بەنداوەکە، کە یەکەمجار گەیشتووەتە بەرزایی٣٢١١ مەتر، پاشەکەوت کردنی ئاو لەپشت بەنداوی موسڵ هاوڕێ لەگەڵ ئاسایشە

Exit mobile version