ÎranNûçeRojhilatanavin

لاریجانی : بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەبێتە هۆی شکستی پیلانی دوژمنان

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمە کە هەڵبژاردنەکان کارێکی هەستیار وحەساس وپیرۆزە پێی داگرت : بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکاندا ، دەبێتە هۆی شکستی پیلانی دوژمنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە لە بیست ودوهەمین کۆبوونەوەی سەرانسەری فەرماندەکان ، سەرۆکان وبەڕێوە بەرانی هێزی ئینتزامی ئێران لە تارام وتی: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان ، پشتیوانی بنەڕەتی نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

لاریجانی جۆش و خروش وبەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی بە گرینگ زانی وتی: هێزی ئینتزامی ئێران پایە وبنەڕەتی هێمن کردنی هەڵبژاردنەکانە . سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە باش هەڵسەنگاندنی کردەوەی هێزی ئینتزامی ئێران لە ساڵەکانی ئەم دوائیە وتی: ئێران لە ناوچەی قەیرانانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەمنیەتی پاوەجیی هەیە کە ئەمە  پێناوداری هەوڵ وتەقالای  بەشەکانی ئەمنیەت بەدی هێن لە وڵاتە.

دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی شوراکانی ئیسلامی شار وگوند ، نۆزدەی مانگی مای دووهەزارو هەفدە بەڕێوە دەچێت. سەیید موستەفا ئاقا میر سەلیم ، ئیسحاق جەهانگیری، حەسەن ڕۆحانی ، سەیید ئیبراهیم رئیسی ساداتی، محەممەد باقر قالیباف” وسەیید موستەفا هاشمی تەبا ، شەش بەربژاری تەئید کراو بۆ هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خۆلی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانن.

Başa dön tuşu