هێزە ئەمنیەتیەکانی بەحرەین گازی فرمێسک هێنەر و گازی ژەهراویان بەرەو ماڵی شێخ عیسا قاسم ، زانای پایەبەرزی شیعەکانی ئەم وڵاتە هاویشت .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، سەرۆکی کۆگەی مافی مرۆڤی بەحرەین ئەمڕۆ سیشەممە ڕایگەیاند : هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە تەقە بەرەو ماڵیی شێخ عیسا قاسمیان بە مەبەستی هەوڵدان بۆ پەلامار کردنە ناومالەکە دەسپێکردووە.
ئیبراهیم ئەلعیرادی چالاکی بەحرەینی یش پیداگری کرد، هێزە ئەمنیەتیەکانی بەحرەین ، ژمارەیەک لە مان گرتووان لەبەردەم ماڵی عیسا قاسمیان دەسگیر کرد. ئیبراهیم ئەلعیرادی وتیشی: ڕژێمی بەحرەین بە بەحرەینیەکان، چ سوننی ، چ شێعە متمانەی نیە ودەست ئەدات بە کەڵک وەرگرتن لە بەکرێگیراوانی وڵاتانی عەرەبی وبیانی