هۆی تەقینەوەی کانگەی ئازاد شار ،گۆڕینی پیل لە نێوخۆی تونێڵ
وەزیری هەرە وەزی ئێران هۆی تەقینەوە لە کانگەی ” زستان یورتی ئازاد شار ” لە پارێزگای گولستانی بە گۆڕینی پیل ڕاکێشەری واگونەکان لە ناوخۆی تونێڵ ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا عەلی ڕەبیعی ڕۆژی پێنجشەمە وتی : : پیلی ڕاکێشەری واگونەکە لە قووڵایی 700 مەتری تونێڵی کانگا کە بەتاڵ دەبێتەوە کە بە داخەوە لە باتی ئەوەی کە بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی تونێڵەکە و بیگۆڕن پیلەکەیان بردووەتە ناو تونێڵە کە و بزیسکەکەی بووەتە هۆی تەقینەوە . وەزیری هەرە وەزی وتیشی : سەرەڕای ئەوەش لێژنەی پەیجۆری هۆی ڕووداوەکە ، خەریکی لێکۆڵینەوە ی ورد سەبارەت بە ڕووداوەکەن . بە هۆی تەقینەوە کانگەی بەردە خەڵوزی زستانی یورتی ئازاد شار لە پارێزگای گوڵستان کە ڕۆژی چوارشەمە ڕووی دا تا ئێستا 22 کارێکاری کانگا لەو ڕووداوە دا کوژراون و زیاتر لە 70 کەسی دیکەش بریندار بوونە دەوترێت نزیکەی 35 کرێکار دیگەش گیریان کردووە . ئوپراسیونی یارمەتی گەیاندن و ڕزگار کردنی کرێکارانی کانگەکە درێژەی هەیە . کانگای بەردە خەڵوزی ئازاد شار لە نەوەد کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی گورگان لە ناوەندی پارێزگای گوڵستان دایە