NûçeRojhilatanavinSûriye

هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سوپای سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی مەتەرێزەکانی سوپای سووریایان لە باشووری ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی (نەبەع فەوار)ی سوپای سووریا لە ڕیفی قەنیتەرە هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە.

کەناڵی هەواڵیی مەیادینیش وای بڵاو کردەوە، لەم هێرشە ئاسمانییەدا سێ کەس کوژران و دووکەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕژێمی زایونی هاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی قەیرانی سووریا گەلێک جار بنکەکانی سوپای سووریایان لە جۆلانی داگیرکراوو قەنیترە بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە تیرۆریستان داوەتە بەر پەلامار.

بە قسەی بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، لە قەیرانی ئەم وڵاتە، سوپای ڕژێمی زایونی بەتایبەت هێزی ئاسمانیی ئەم ڕژێمە ڕۆڵی هێزی ئاسمانی بۆ تیرۆریستان دەگێڕێت.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە پەلاماری بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە

Binerîn
Kapalı
Başa dön tuşu