IraqNûçeRojhilatanavin

هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ئێراق ناسراو بە حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممەی شاری قەیرەوان لە ٩٠ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای موسڵ لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا لە ناوچە ئۆپەراسیۆنی قەیرەوان، هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی شاری ستراتژیکی قەیرەوان لە ٩٠ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای موسڵ لە ٥٠ کیلۆمەتریی سنووری سووریا دەست پێ کردبوو، توانیان ئەم شارە لە ژێر چنگی گرووپی تەکفیریی- تیرۆریستی داعش ڕزگار کران. بە سڕینەوە قەیرەوان لە بوونی دزێوی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش ، ئاڵای ئێراق لە سەر بینا سەرەکییەکانی ئەم شارە هەڵکرا.

Başa dön tuşu