İslami Davet Kurdi Bange İslami

هەناردەی نەوت و شلەکە گازییەکانی ئێران، رەقەمی پێوانەیی تۆمار کرد

ڕادەی هەناردەکرانی نەوت و شلەکە گازییەکانی ئێران ، رەقەمی پێوانەیی کەم وێنەی ڕۆژانە سێ ملوێن و ٤٧هەزار بەرمیلی تۆمار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی کاردەر، بەرپرسی بەشگەی نیشتمانیی نەوتی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی شەممە لەکۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی دا لە پەراوێزی بیست و دووهەمین پێشانگای جیهانی پیشەسازی نەوت وگاز لە تاران، وتی: بەهەوڵی پسپۆرانی ئێرانی، کۆی هەناردەی رۆژانەی نەوت و شلەکە گازییەکان بۆ نزیک سێ ملوێن وپەنجا هەزار بەرمیل زیادی کردووە کە بەرەبەشی نەوتی خاوی هەناردەیی نزیک بە دوو و نیو ملوێن بەرمیلە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی کەم وێنەیە.

ناوبراو لەبارەی بانگەشەو ئیدیعای هاوپێوەند بە داشکاندنی نرخ بەڕێژەیەکی زۆر لەلایەن ئێرانەو بۆ فرۆشتنی نەوت بە دەڵاڵان و واسیتە نەوتیەکان، وتی: ئەو ئیدیعایە ڕاست نیەو نرخ دانان لەسەر نەوتی ئێران بەپێی هەلومەرجی بازاڕ ئەنجام دەگرێ کە ئەوەش، بەمانای داشکاندن یان بەهەرزان فرۆشتنی نەوت نییە.

بیست و دووهەمین پێشانگای جیهانیی پیشەسازی نەوت، گاز، پاڵاوتن، و پێترۆشیمی رۆژی شەممە بەئامادەبوونی چوار هەزار کۆمپانیا لە سی و حەوت وڵات، دەس پێ کرا

Exit mobile version