İslami Davet Kurdi Bange İslami

هەواڵی ئاسایشی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق

دەیان تیرۆریستی داعشی لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسەر ناوچەی قائم لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنباری ئەم وڵاتە کوژراون یان بریندار بوونە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک لە بەغداوە، ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی  ئێراق لە بەیاننامەیەک دا پێداگری کرد  فڕۆکە  جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ڕۆژی شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت دا بنکەی  کۆبوونەوەی سەرکردەکانی تاقمی داعشی لەشاری قائم  دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە لانیکەم  سێزدە سەرکردەی داعشی کوژران و ژومارێکی زۆریش بریندار بوون.

ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئێراقیش  وتی  : سەرکردەکانی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی قائم   خەریکی بەرنامە داڕشتن  بۆ جێ بەجێ کردنی  پەلاماری تیرۆریستی بە دژی شارومەندانی ئێراقی ، تیرۆری ژومارێک لە دادوەران و پەلامار بۆسەر  شاری حەدیسە و دەورووبەری روتەبە لە ڕۆژانی مانگی پیرۆزی  ڕەمەزان  بوون کە بە پەلاماری هێزی ئێراقی خەسارێکی قورسیان وێ کەوت  .

سوپای ئێراق دەڵێت  لانیکەم  حەفتاوحەوت  تیرۆریستی تەکفیری لە پەلامارەکانی ئەم دواییە لە ناوچەی قائم کوژراون.

هەرلەم حاڵەدا ڕاگەیەندراوە   هێزی ئاسایشیی ئێراق  گەڕەکێکی نوێی دیکەیان لە ڕۆژاوای مووسڵ  لە دەستی تیرۆریستانی تەکفیری ئازاد  کردووە.

بەپێی هەواڵێکی تر لەئێراقەوە، تاقمێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی شەممە  بە دەستپێکی ئوپراسیۆنێک لە دەورووبەری  ناوچەی حەزەر  و ناوچەکانی دەورووبەری لەباشووری مووسڵ ، پێشڕەوی  خۆیان بەرەو  بنکەی  داعش لە ناوچەیان  دەست پێکردووە  .

خەباتکارانی نێردراو بۆئەم ئۆپراسیۆنانە  هێزی پسپۆڕ  و ڕاهێنراو بۆ پەلاماری تایبەتن

Exit mobile version