EwropaNûçeRojhilatanavin

وشدار لە حاند چارەنووسی نادیاری هەزاران منداڵی پەنابەر لە ئەورووپا

سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسف) وشداری دا لەحاند چارەنووسی نادیاری هەزاران منداڵی پەنابەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ “ئەفشان خان” بەڕێوەبەری ناوچەیی یونیسێف و ڕێکخەری تایبەتی قەیرانی پەنابەران و کۆچبەرانی ئەورووپا ڕایگەیاند؛ نزیکەی ٢٤ هەزار و ٦٠٠ منداڵی پەنابەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا چاوەڕێی ئەوەن بگەنە بنەماڵەکانیان لە ڕۆژاوای ئەورووپا.
ئەفشان خان پێی داگرت دایکان و مدناڵان لە نێو ئەو ٧٥ هەزار پەنابەرەی کە لە یۆنان، بولگاریا، هونگاریا و وڵاتانی ڕۆژاوای باڵکان ڕێگایان لێ داخراوە، چاوەڕێن خۆیان بگەیەننە هاوسەران و باوکانی خۆیان لە ڕۆژاوای ئەورووپادا

Başa dön tuşu