وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : ئەگەر دیاردەی نگریسی تێڕۆریزم کە ئەمڕۆکە لە سووریا و ئێراقدا چالاکە کونتڕۆڵ نەکرێت ئاسایشی جیهان دەکەوێتە مەترسیەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا سەرداری سەرتیپ پاسدار حسێن دێهقان ڕۆژی سێشەمە لە دیداری عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی سووریا لە تاران ڕێزی گرت لە خۆڕاگری بێ وێنەی نەتەوە ؛دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی سووریا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ تێڕۆڕیزم .
وەزیری بەرگری ئێران وێڕای ئاماژە بە پەلاماری ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلشەعیراتی پارێزگای حومسی سوریا کە سەرەکیترین ناوەندی خەبات بە دژی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش و بەرەی نوسرە لە ناوچەیە وەبیریشی هێنایەوە نیزامی پاوانخوازی هەوڵ ئەدات بە لاواز کردنی بەرەی دژە تێڕ.وڕیستی خۆڕاگری وێڕای هێزمەند کردنی ورەی تێڕۆڕیستان ئاسایشی ڕژیمی زایونی گەرنتی ئەکات و ئامادە بوونی ناڕەوا و کردەوەی دەسدرێژکارانەی خۆی لە ناوچە پاساو ئەداتەوە .
سەرتیپ دێهقان بە شەرمەزار کردنی کردەوەی عەرەبستانی سەعوودی کە بۆ لاگری لە تێڕۆڕیستان و لە خزمەتی ئامانجخکانی ئەمریکا و ڕژیمی زاویونی وتی : بە داخەوە ڕژیمی زایونی لەو پێناوەدا نە ڕەهەندە ئیسلامیەکان لە بەرچاو دەگرێت و نە یاساکانی عەرەبی نەتەوە و دەوڵەتی سووریا لەبەرچاو دەگرێت .
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی سووریاش لەو دیدارەدا وەبیریشی هێنایەوەگوتی : سووریا خۆڕاگریی حەوت ساڵە و سەرکەوتنەکانی خۆی دژی تێڕۆڕیستان پێناوداری لاگری و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن . عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب وتیشی نەتەوە و هێزە چەکدارەکانی سووریا تا ڕزگاری بە تەواوی ئەو وڵاتە لە چنگی تێڕۆڕیستان بە شەڕ بە دژی ئەوان درێژە ئەدەن