ÎranNûçeRojhilatanavin

وەزیری بەرەڤانیی ئێران: ئەمریکا بەدوای پیلانگێڕان دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێرانە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: وتەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی ئەمریکا لە بارەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بۆنی پیلانی لێوە دێ.

ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوە ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بانگەشەی کرد: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لە وەدی هێنانی ئامانجەکانی شکستی هێناوەو بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بەس ئامانجی ئێرانی لەمەڕ بوونی ئەم وڵاتە بە دەستەڵاتێکی ناڤۆکیی وەدوا خستووە.

سەداری سەرتیپی پاسدار حسەین دیهقان وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی سەرتاسەریی سەرکردەکانی هێزی ئینتیزامی لە تاران دا وتی : دووپات کردنەوەی وتەکانی تاقمی ڕەشەکوژی مونافقین دەربڕی ئەوەیە کە ئەمریکا لە چڵکاوخۆرانی خۆی واتە مونافقین قسەو زانیاری وەردەگرێت لە حاڵێکدا کە ئەم تاقمە لە لای گەلی ئێران هیچ بایەخێکی نییە.

ئەندامی تاقمی تیرۆریستی مونافقین ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی کردەوەی ئێران دوای هەنگاوی هاوبەش لە ڤاشێنگتۆن بانگەشەیان کرد : ئێران لە ڕێکخراوەی توێژینەوەی بەرەڤانی خەریکی چێکردنی چەکی ناڤۆکییە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوانە ئەمریکا گەلێک جار بە پشت بەستن بە سەرچاوە پوچەڵەکانی تاقمی ڕەشەکوژی مونافقین هەڵوێستی دژی ئێرانییان گرتووەتە بەر.

وەزیری بەرەڤانیی ئێران بە ڕاشکاوی وتی: ئێران گەلێک جاروەڵامی ئەمریکای داوەتەوەو گەلی ئێران سوکایەتی پێ کردن و داسەپاندن لە هیچ هێزێک قەبوڵ ناکات و بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی بەرەڤانی و موشەکیی خۆی پاشگەز نابێتەوە

Başa dön tuşu