وەزیری بەرەڤانیی ئێران :بەبازرگانی کردنی ئاسایش زاڵە بەسەر دەزگەی سیاسەت دانانی ئەمریکا دا
وزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : بەبازرگانی کردنی ئاسایش زاڵە بەسەر دەزگەی سیاسەت دانانی ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ وڕەسمێک دا لە تاران وتی : ئەمڕۆ بازرگانێک دەسەڵاتی ئەمریکای بە دەستەوە گرتووە و وادەزانێ دەتوانێ سەربەخۆیی گەلان بەگاڵتە بگرێت و ئاسایش بکڕێ.
سەردارسەرتیپ دیهقان بە ئاماژەدان بە قسەکانی محەممەد بن سەلمان وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان سەبارەت بەمەی ئەم وڵاتە شەڕ و تێک هەڵچوون دێنێتە نێو سنوورەکانی ئێران ، وتیشی : عەرەبستان ئەمڕۆ بە چەکی ئەمریکا و داکۆکیی زایۆنییەکان، بەدژی موسوڵمانان سپای پێک هێناوە و ئەیەوی بەرەولای ئێرانی بکێشێ و بەم کارە، بەنیازی باش نیشاندانی ڕژێمی زایۆنییە .
وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتیشی : دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشتێکی کەمتر لە بەرتەسک کردنی ئێران ڕازی نابن بەڵام ئەوان هەڵە دەکەن چونکوو گەلی ئێران کە هەموو خەرج و بەرجی سەربەخۆیی و ئازادی خوازی دەدات شایستەی نوسرەتی ئیلاهییە و ترسی لە دڵ دانییە