CîhanEwropaNûçeRojhilatanavin

پشتڕاست کرانەوەی تاقیکاریی موشەکیی کۆریای باکووری لە لایەن ئەمریکاوە

ئەمریکا تاقیکاریی موشەکیی کۆریای باکووریی پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، سەرکردایەتیی سوپای ئەمریکا لە ئەقیانوسی ئارام ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کۆریای باکووری موشەکێکی لە نزیک ناوچەی(کوسانگ)ی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە هاویشت.

لە بەیاننامەکەی سەرکردایەتیی سوپای ئەمریکادا هاتووە: هاوێژرانی ئەم موشەکە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ئەنجامی گرت و لە دەریای ژاپۆن دا داکەوت.

میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە موشەکە هاوێژراوەکەی کۆریای باکوور لە چەشنی باڵستیک بووە.

ژاپۆن ئەم کارەی کۆریای باکووریی لەمەڕ هاویشتنی موشەکێکی باڵستیک بە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانیوەو ئیدانەی کردووە

Başa dön tuşu