ÎranNûçeRojhilatanavin

پێداگریی ئێران لەسەر چارەسەریی قەیرانە ناوچەییەکان بێ شەڕ و پێکدادان

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو قەیرانانەی لەلایەن تیرۆریستانەوە لەناوچەدا بەدیهاتووە، دەبێ بە ڕێکاری سیاسی و بێ شەڕ وپێکدادان، کۆتاییان پێ بهێنرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی لاریجانی رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ عەزیز سیام سودین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی بودجەی پەرلەمانی ئەندۆنێزی، بەئاماژە بە پێویستی پەرەی ئاستی پەیوەندییە ئابووری، سیاسی و پەرلەمانییەکانی ئێران وئەندۆنێزی، وتی: دوو وڵات، پەیوەندیی دۆستانەو بردەرانەیان پێکەوە هەیەو هەر دوو وڵات خاوەن پتانسێل و توانان کە دەبێ کەڵکیان لێ وەربگیردرێ.

عەزیز سیام سودینیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: پەرەی پەیوەندییەکانی ئەندۆنێزی و ئێران ، لە ڕاسپێریی گرینگی سەرۆک پەرلەمانی ئەندۆنێزیە.

سیام سودین بەئاماژە بەوەی کە ئەندۆنێزی هۆگری ئەوەیە، پەیوەندییەکانی دوو وڵات لەبواری جیاجیای وەک ئابوری، سیاسی و پەرلەمانی پەرە بسێنێ، وتی: جاکارتا لەو ئاراستەدا، ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ

Başa dön tuşu