ÎranNûçeRojhilatanavin

پەسن دانی ئازادی مەزهەب و نەتەوەکان لە ئێران

مامۆستای زانکۆی مەغریب لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی جڤینی نیشتمانی لێک نزیکبوونەوەی مەزهەبەکان و وەحدەتی ئیسلامی لەشاری مەهاباد-رۆژاوای ئێران-، پەسنی ئازادی ئایینزا و نەتەوەکان لەو وڵاتەی دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ محەممەد کەفیل، مامۆستای زانکۆکانی مەغریب رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە بانگەشەی میدیاکان ، سیمایەکی بەپێچەوانەی لە ئێران لای بیروڕای گشتی جیهان دروست کردبوو، وتی: لەسەفەر بۆ ئێران، ئازادی ئایینزا و نەتەوەکان هەروەها یەکڕیزیەکی بەرچاو لەنێوان خەڵکی ئەو وڵاتەدا هەست پێ دەکرێ.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ، وتی: خەڵکی میوان خۆشەویستی ئێران، خاوەن کولتوری دەوڵەمەندی ئیسلامی و ژیاری لەمێژینەی ئێرانین کە دەکرێ مۆدێل وسەرچەشنێک بێت بۆ گشت وڵاتان.

محەممەد کەفیل داوای لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی کرد، سەرچەشن وەربگرن لە نزیک کردنەوەی ئایینزاکان کە ئێران تێیدا پێشەنگە، هەتا ئاشتی و برایەتی لە جیهانی ئیسلامدا سەروەر بێ.

گەشەی ئەندێشەی لێک نزیکبوونەوە لەنێوان زانستوەران و بلیمەتانی جیهانی ئیسلام و بەئاگا کردنی چین وتوێژی موسڵمانان لە پیلانگێڕیی و ئاژاوەنانەوەی دوژمنان، لە تەوەرەکانی دیکەی جڤینەکەی رۆژی سێ شەممەی مەهاباد بوو.

جڤینی نیشتمانی لێک نزیکبوونەوەی مەزهەبەکان و یەکێتی ئیسلامی رۆژی سێ شەممە لە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی میوانانێ لە وڵاتانی نیجریە، غەنا، مەغریب و گینە بەڕێوە چوو

Başa dön tuşu